توركیا بەنیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە رووسیایە
لە ئەنجامى ئاڵۆزبوونى دۆخى ژمارەیەك لە وڵاتانى رۆهەڵاتى ناوەڕاست لەوانە سووریا، هەروەها شیمانەى هەڵگیرسانى شەڕى ئیسرائیل و ئێران، بەرپرسانى توركیا كەوتوونەتە بیرى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى لە رووسیا، وارگەى (نیوز)ى ئەرمەنى ئەم هەواڵەى گواستەوە.
پێشتر هێزەكانى ناتۆ چەند سیستەمى دژە مووشەكییان لە خاكى توركیا دامەزراندووە و سەرەڕاى ئەوە توركیا نیازى كڕینى سیستەمى دژە مووشەكى هەیە لە رووسیا و لێكۆڵینەوە لەبارەى چەند پێشنیارى ئەمەریكا، چین و ژمارەیەك لە وڵاتانى ئەوروپایی ئەنجام دەدا.
پێشتر هەمان سەرچاوە هەواڵى كڕینى سیستەمى مووشەكى رووسیایی لەلایەن توركیاوە بە بڕى 4 ملیار دۆلارى ئەمەریكایی راگەیاندبوو و ئەمەش وریادارى ناتۆى لێ كەوتەوە بەوەى ئەگەر توركیا ئەو سیستەمە لە رووسیا بكڕێ رێگەى بەكارهێنانى زانیاریی ناتۆى پێ نادرێ.
