كۆمكاری عه‌ره‌بی: كاری چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، به شێوه‌ی كاتی راگیراوه
دوای راگرتنی چالاكییه‌كانی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، گوته‌بێژی كۆمكاری عه‌ره‌بی به بی بی سی راگه‌یاندووه، راگرتنی كاره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و كاری چاودێران ته‌نیا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی، له سووریا ده‌وه‌ستێنرێت.
ژه‌نه‌ڕال رۆبێرت موود، فه‌رمانده‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، پێشتر رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی چاودێران له سووریا تووشی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، كاره‌كانیان راگرتووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگرتنی چالاكییه‌كانی چاودێران، رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا ده‌به‌ستێت و تێیدا ژه‌نه‌ڕال موود راپۆرتێكی تایبه‌ت له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووریا به میدیاكانیان راگه‌یاندووه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ، زیاتر له 70 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی سووریا، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، كوژراون.
-PNA
