ئیسلامیه‌كان له‌وڵاتی مالی هه‌مو جۆره جگه‌ره‌یه‌ك ده‌سوتێنن وجگهرهكێشهكان سزا ده‌ده‌ن
موسی غیندو كه فه‌رمانبه‌ره له شاره‌وانی بوریمه ڕایگه‌یاند:كه به‌راستی باردۆخه‌كه زۆر خراپ بوو له ڕۆژی هه‌ینی وئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌گگرتوو وجیهادی ئیسلامی له‌خۆرئاوای ئه‌فریقا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رچی پاكه‌ته جگه‌ره‌دا هه‌یه گرتووه كه له بازاڕدابووهوپاشان سوتاندنی وجهڵدهكردنی جگه‌ره‌كێشه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه گه‌نجێك لهوشاهدا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت وتی: چل دانه جه‌ڵده‌یان كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌م ده‌كێشا وله‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بووم له جگه‌ره كێشان كه‌لێیان قهدهغهكردم،وهه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رێك له شاری بوریم نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت وتی: ڕوبه‌ڕوی جه‌ڵده‌كردن بوم له‌كاتێكدا من جگه‌ره ناكێشم وهاوڕێكهی كهجگهرهی ده‌كێشا وتی : به‌ڵام ئه‌وان هه‌ردووكمانیان سزادا وپێان وتین كهجگهره (شه‌یتانه) وهه‌روه‌ها وتیشی: ئهوبازرگانانهی كه بازرگانی به‌جگه‌ره ده‌كه‌ن جهگهرهكانیان ده‌شارنه‌وه ،وئه‌گه‌ر بته‌وێ جگه‌ره بكێشیت ده‌بێت به دزییه‌وه بیكێشیت.
وهشایهت حاڵێكی تر به‌ناوی محمد تنغارا وتی: هه‌تاكو ئێستا ئیسلامییه‌كان خۆیان یاسا ورێسا بۆ ئێره داده‌نێن ،وئه‌وان نایانه‌وێت جگه‌ره ببینن له‌مه‌ودوا وپێشیان وتین : ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك هێزی ده‌ره‌كی هاتنه باكوری مالی هه‌موویان سه‌ر ده‌بڕین.
وهه‌روه‌ها دووشایهتحاڵی تر ڕایانگه‌یاند: كه ئیسلامییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌گگرتوو وجیهاد له باكوری ئه‌فریقا ئوتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریان ڕاگرت له‌نێوان هه‌ردوو شاری غاو وبوریم وله‌نێو باره‌كه‌یدا جگه‌ره‌یان ده‌رهێنا وئاماده‌یان كرد بۆسوتاندن.
گروپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان وه‌كو(بزوتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو وجیهاد له خۆرئاوای ئه‌فه‌ریقا وئهنیاری ئاین وقاعیده له مه‌غریبی ئیسلامی) جگه‌ره‌یان له ناوچه‌ی تری وڵاتی مالی قه‌ده‌غه‌كرد كه‌نزیكه‌ی دوو مانگه به‌شێكی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داگیركردوه
