وه‌فدی ئێرانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ردۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ده‌گاته مۆسكۆ
سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی ئێرانی ده‌كات و بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (1+5) به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ست پێبكات.
هاوكات عه‌لی سه‌عیدلو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه كه سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكان گه‌شبینه.
كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مریكا، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، چین، ڕووسیا ئه‌ڵمانیا و به ئاماده‌بوونی كاسرین ئه‌شتۆن رێكخه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له مۆسكۆ به‌ڕیّوه ده‌چێت.
شایانی باسه ئه‌مه سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ئێرانی و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (1+5) له سێ مانگی ڕابردوودایه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له ئه‌سته‌نبۆڵ و دووه‌مین كۆبوونه‌وه له به‌غدا و سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ش بڕیاره به‌یانی له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت.
