وەلى عەهدى سعوودیە كۆچى دوایى كرد

وەلى عەهدى سعوودیە كۆچى دوایى كرد
ئەمڕۆ شەموو دیوانى سەرۆكایەتیی عەرەبستانى سعوودیە هەواڵى كۆچى دوایی شازادە نایف بن عەبدولعەزیز وەلى عەهدى سعوودیەى راگەیاند.

نایف بن عەبدولعەزیز وەلى عەهد و جێگرى سەرۆكى شاندى حكوومەت و وەزیرى ناوەخۆى سعوودیە بوو و لە 78 ساڵى كۆچى دوایى كرد، وارگەى (ئەلعەرەبیە) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

شازادە نایف لە 27ى مارس/ئادارى 2009ەوە پۆستى جێگرى سەرۆكى حكوومەتى وەرگرت و لە ساڵى 1975ەوە پۆستى وەزیرى ناوەخۆى سعوودیەى لە ئەستۆ بووە.
Top