دانوستانه‌كانی ئێران و جیهان له به‌غدا، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت
خولی نوێی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێنێ له به‌غدا ده‌ستی پێكرد و دوای دوو كۆبوونه‌وه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو لایه‌ن قسه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
مایكڵ مان، گوته‌بێژی كاترین ئه‌شتۆن، سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، دوێنێ دوای كۆبوونه‌وه‌كان رایگه‌یاند گرووپه‌كه پێشنیارێكیان داوه‌ته لایه‌نی ئێرانی و تێیدا جه‌ختیان له نیگه‌رانیه‌كانی جیهان كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه وه‌فدی ئێرانی، پێشنیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌فدی گرووپی 5+1 و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر مافی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌ته‌وه.
مان هه‌روه‌ها له لێدوانێكدا گوتی چاوه‌ڕوان ناكرێت، دانوستانه‌كان له به‌غدا به ئه‌نجام بگات و دوو لایه‌ن به رێككه‌وتن بگه‌ن. گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی، له پرۆسه‌یه‌كدا ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، یه‌كێك له كێشه‌كانی دوو لایه‌ن، مه‌سه‌له‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامییه و ئه‌وه‌ی كه چ كاتێك و به چ پرۆسه‌یه‌ك، ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.
