ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌مه‌ن، گه‌یشته زیاتر له 90 كه‌س
له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی مه‌شقی ده‌سته‌یه‌ك له سه‌ربازانی سوپای یه‌مه‌ن، له گۆڕه‌پانێكی سه‌نعای پایته‌خت روویدا، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 94 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده، به بی بی سی، راگه‌یاندووه، خۆكوژه‌كه ئه‌ندامی قاعیده بووه و به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك روویدا، كه هێزێكی سوپای یه‌مه‌ن، له گۆڕه‌پانی سه‌بعین، له سه‌نعا، سه‌رقاڵی مه‌شق كردن بوون، بۆ رێ‌وره‌سمی رۆژی \"یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی\"" یه‌مه‌ن."
