سوپاى میسر پابه‌ندبونى خۆى به‌سه‌رجه‌م رِێككه‌وتنامه‌كانى دوپات كرده‌وه
ئه‌نجومه‌نى باڵاى هێزه چه‌كداریه‌كانى میسر، جه‌ختى له‌سه‌ر پابه‌ندبونى ولاَته‌كه‌ى كرده‌وه به‌سه‌رجه‌م رِێككه‌وتنامه جیهانى و ناوچه‌یه‌كان، كه‌له رِابردودا ئیمزاى كردوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپاى میسر بلاَویكرده‌وه: حكومه‌تى ئێستاى میسر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى وڵات به‌رِێوه‌ده‌بات تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو.
هه‌رله به‌یاننامه‌كه‌ى سوپادا هاتوه: حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به‌سه‌رجه‌م ئه‌و رِێككه‌وتنامه‌ى له رِابردودا ئیمزاى كردوه له‌گه‌ڵ ولاَتانى ناوچه‌كه و جیهان.
ئه‌م هه‌واڵه‌ى سوپاى میسر بۆ دڵنیایی كردنه‌وه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیله له‌و رِێككه‌وتنامه‌ى له‌نێوانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار به‌رپرسانى بالاَى ئه‌و وڵاته ترسى خۆیان نیشاندا له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوانیان دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنى شۆرِشی نوێى میسره‌وه تا له‌كارلادانى حوسنى موباره كه 18 رِۆژى خایاند، 300 هاوڵاتى كوژراون و، ژماره‌یه‌كى زۆریش برینداربون.
له‌كۆتاییدا سوپاى میسر جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌و ولاَته‌دا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِی به‌و برِیارانه‌ى سوپاى میسر و هیواى خواست ده‌سه‌لاَت له ولاَتى میسر به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى ده‌ستاوده‌ست بكات.
سه‌رچاوه/ نی‌نا
