حه‌سه‌ن تورابی ده‌ستگیركرا
ده‌سه‌لاَتدارانى سودان سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى گه‌لی به‌رهه‌ڵستكارى سودانى حه‌سه‌ن تورابی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن دواى ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌ى له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه له ده‌سه‌لاَتدارانى سودان كرا.
دواى ئه‌وه‌ى هاولاَتیانى سودان هه‌رِه‌شه‌یان له ده‌سه‌لاَتدارانى سودان كرد و داوایان لێ‌كردن كه نرخى كالاَكان دابه‌زێنن و بارى بژێوى ژیانى هاولاَتیان به‌رزبكه‌نه‌وه، ده‌سه‌لاَتدارانى سودان \"حه‌سه‌ن تورابی\"" سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى گه‌لی به‌رهه‌ڵستكارى سودانى و پێنج له به‌رپرسانى پارته‌كه‌ى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ده‌ستگیر كرد.
حه‌سه‌ن تورابی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى سودانه‌وه داواكرابو و پاش ده‌ستگیركردنى بۆ جێیه‌كى نادیار براوه.
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سودان داوایان له گه‌لى سودانى كرد كه دژى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى كالاَكان بوه‌ستن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى سودانه‌وه نرخه‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها داویان كرد كه حكومه‌ت خه‌رجى هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانى سوپا و ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌مبكاته‌وه كه بودجه‌یه‌كى زۆری ئه‌و ولاَته بۆ ئه‌و بواره ده‌رِوات.
تورابی له‌دواین لێدوانی‌دا له‌گه‌ڵ \""فرانس پرێس\"" رِایگه‌یاندبو كه سودان له رِابردودا چه‌ندین رِاپه‌رِینى به‌خۆوه بینیوه، و چاوه‌رِێ ده‌كرێت رِاپه‌رِینى هاوشێوه‌ى ئه‌و رِاپه‌رِینانه له سودان رِوبداته‌وه.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا حه‌سه‌ن تورابی گوتبوی: ئه‌گه‌ر رِاپه‌رِین له سودان به‌رپا نه‌بێت ئه‌وا چاوه‌رِێ ده‌كرێت تاڤگه‌یه‌ك له خوێن له‌م ولاَته‌دا برِژێت چونكه زۆرینه‌ى سودانیه‌كان چه‌كدارن.
شایانى باسه حه‌سه‌ن تورابی به ئه‌ندازیاری ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازیه هه‌ژمارده‌كرێت كه‌له ساڵى 1989 سه‌رۆكى ئێستا سودان\""عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر\"" ئه‌نجامى دا، به‌لاَم ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه ناكۆكى كه‌وتوه‌ته نێوان تورابی و به‌شیر، و به‌و هۆیه‌وه تورابی پارتێكى نوێی رِاگه‌یاند به‌ناوى \""كۆنگره‌ى گه‌ل\"".
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره ، ئه‌لعه‌ره‌بیه"
