ئه‌مرِۆ حكومه‌تى نوێی تونس رِاده‌گه‌ێنرێت
سه‌رۆكى وه‌زیرانى تونس و رِاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی تونس ئاشكرایی كرد كه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتیمانى نوێی تونس به به‌ژدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رِاده‌گه‌ێنرێت و لاپه‌رِه‌یه‌كى نوێ له مێژوى ولاَتى تونس هه‌ڵده‌درێته‌وه.
\"موحه‌ممه‌د غه‌نوش\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس و رِاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى تونس رِایگه‌یاند:
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه به‌به‌ژدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تونس حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتیمانى پێكده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشچونى بوارى سیاسی و سه‌رجه‌م بواره‌كانى تر‌ى ولاَت و كۆتایی هێنان به‌و بۆشاییه سیاسی و ئه‌منیه‌ى هه‌یه، تا له دوو مانگى داهاتودا هه‌ڵبژاردنه‌كانى تونس ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌حكومه‌تى نوێی تونس‌دا سێ به‌رپرسی بالاَى لایه‌نى ئۆپۆزیسۆن و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر‌ى تونس به‌ژدارى له حكومه‌تى نوێى تونس ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس به‌ڵێنى دا كه به‌زوترین كات حكومه‌تێكى هاوبه‌شى نیشتیمانى پێكبهێنێت و كۆتایی بهێنێت به‌و بۆشاییه سیاسی و ئه‌منیه‌ى ولاَتى تونسی تێكه‌وتوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس گوتیشی:
ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌ته و دزمان ده‌ستگیر كردوه به‌هاوكارى هاولاَتیان و به‌زوترین كات ئاسایشى ته‌واو بۆ هاولاَتیان ده‌گه‌رِێنینه‌وه.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس به‌ڵێنى دا كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ى رِژێمى پێش‌و بكات كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى و خواردنى سه‌روه‌ت و سامانى گشتى.
به‌هۆى نه‌بونى هێزى ئاسایش له ولاَتدا له شه‌واندا دانیشتوانى تونس سه‌رجه‌م رِێگاكان داده‌خه‌ن به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له دزینى ماڵ و سامانیان و پارێزگارى كردن له‌خۆیان به‌تایبه‌ت دواى كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى تونس و دروستبونى بۆشایی ئه‌منى له‌و ولاَته‌دا.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له چوار هه‌فته‌یه خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له تونس به‌رده‌وامه به‌هۆى تورِه‌یی جه‌ماوه‌ر له نه‌بونى ئازادى و بژێوى ژیان و نه‌بونى كار، و هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى تونس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عاره‌بانه‌ى میوه‌فرۆشێكى گه‌نج كه ده‌رچوى زانكۆ بو به‌ناوى \""موحه‌ممه‌د بوعه‌زیزی\"" بۆیه ئه‌ویش خۆى سوتاند و ئه‌مه‌ش رِقی شه‌قامى تونسى له حكومه‌ت زیاتر كرد و ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندا بۆ كۆتایی هێنان به فه‌رمانرِه‌وایی دیكتاتۆریه‌تى 23 ساڵه‌ى حكومه‌تى تونس كه زه‌ین ئه‌لعابدین سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه ، ئه‌لجه‌زیره ، رِۆیته‌رز"
