ئه‌یهود باراك پارتێكى نوێی رِاگه‌یاند
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل و سه‌رۆكى پارتى كارى ئیسرائیل جیابونه‌وه‌ى خۆى له پارتى كار رِاگه‌یاند و برِیارى دا كه پارتێكى نوێ رِابگه‌ێنێت.
\"ئه‌یهود باراك\"" سه‌رۆكى پارتى كار و وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له په‌یامێكیدا بۆ په‌رِله‌مانى ئیسرائیل ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پارتى كارى ئیسرایل رِایگه‌یاند و ئاشكرایی كرد كه پارتێكى نوێ پێكده‌هێنێت.
هۆكاره‌كانى رِاگه‌یاندنى ئیسرائیل بلاَویان كرده‌وه كه ئه‌یهود باراك له‌گه‌ڵ چوار له ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى جیابونه‌وه‌ى خۆیان رِاگه‌یاند و برِیاریاندا كه پارتێكى نوێ پێكبهێنن به‌ناوى \""سه‌ربه‌خۆیی\"" .
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانى پارتى كارى ئیسرائیلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى به هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارته و رِوخاندنى له‌قه‌ڵه‌م دا.
شایانى باسه پارتى كارى ئیسرائیل له ماوه‌ى رِابردودا هه‌رِه‌شه‌ى له حكومه‌تى فه‌له‌ستینى كرد بو، و له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیسرائیل‌دا \""بنیامین ناتانیاهۆ\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل پارتى كارى تۆمه‌تبار كردبو به تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا بو كه لایه‌نى فه‌له‌ستینى به‌هۆى هه‌رِه‌شه‌كانى ئه‌و پارته‌وه ناگه‌رِێنه‌وه بۆ دانوستانه‌كان، ئه‌مه‌ش بوه هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و وه‌زیرى به‌رگرى و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پارتى كارى ئیسرائیلی.
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز ، pukmedia"
