له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا: كۆماریه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
گولاَن/ساڵح محمد
رِاگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بلاَویان كرده‌وه كه كۆماریه‌كان توانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ئه‌مه‌ش ده‌بێـه هۆى كۆنترِۆڵ كردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگرێس.
به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆماریه‌كان 237 كورسی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكایان به‌ده‌ستهێناوه و له‌به‌رامبه‌ردا دیموكراتیه‌كان 198 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما كه سه‌ربه دیموكرتیه‌كانه هۆشدارى دا كه ئابورى ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌گه‌ر كۆماریه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیموكراتیه‌كان زۆرینه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راى ئه‌مه‌ریكایان پێكده‌هێنا به‌لاَم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێنا و بونه كه‌مینه.
