هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی تورکیا لە ئۆکرانیا
کەشتییەکی سەر بە کۆمپانیایەکی تورکی لەکاتی تێپەڕبوونی بە کەناڵی بایسترۆ لە ئۆکرانیا بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کاپتنی کەشتییەکە و دەریاوانێک گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە کەشتییەکە بە کەناڵی بیسترۆهویدا تێدەپەڕێت.
کەشتییەکە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لێیدا، زیانی پێگەیشت، هەروەها کارمەندانی فریاگوزاری بانگهێشتی شوێنی ڕووداوەکە کران بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان و قەبارەی زیانەکانی کەشتییەکە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
