ئەگەری دروستبوونی زەریایەکی نوێ لە ئەفریقا
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە درزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا خێراتر لەوەی پێشتر خەمڵێنراوە فراوانتر دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی زەریایەکی نوێ لە داهاتووی جیۆلۆجیدا.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، لە ناوچەی تورکانا ڕیفت لەسەر سنووری وڵاتی کینیا و ئەسیوپیا، ئەستووری توێکڵی زەوی کەمبووەتەوە بۆ نزیکەی 13 کیلۆمەتر. توێژەران ئەم دۆخە بە نزیکی قۆناغێک دەزانن کە توێکڵی زەوی بە هۆی تەنکبوونەوە خێراتر دەشکێت.
ئەم پرۆسەیە کە نزیکەی چوار ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، بە درێژایی سیستەمی درزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقادا دەڕژێت و وردە وردە پلێتەکانی نوبی و سۆماڵ لە یەکتر دوور دەخاتەوە.
توێژەران پێیان وایە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە، لەگەڵ دزەکردنی ماگما و لە کۆتاییدا هاتنە ناو ئاوەکانی زەریای هیندی، ناوچەیەکی نوێی ئاوی دروست دەبێت و ڕەنگە بەشێک لە قۆڕنی ئەفریقا ببنە دوورگەیەکی جیا.
گوڵان: سەردار خەلیل
