لە وەرزی گەرمادا لێوەكانت فەرامۆش مەكە
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا، لێوەكان ڕووبەڕووی چەندین هۆكار دەبنەوە، هەروەها تەنكیی پێستەكەی وای لێ دەكات زیاتر تووشی وشكبوونەوە و قڵیشان و لەدەستدانی شێداری ببێتەوە.
١- سپیكردنی لێو بە نەرمی: سپیكردنی لێو هەفتانە یەك یان دوو جار یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە پێستە وشكەكە و گەڕانەوەی نەرمی بۆ لێوەكان. دەتوانیت سپی كەری تایبەت بە لێو بەكار بهێنیت، یان تەقشیركەرێكی سرووشتی لە شەكر و هەنگوین ئامادە بكەیت، بە مەساجكردنی لێوەكان بە جووڵەی بازنەیی سووك بۆ ئەوەی تووشی هەستیاری نەبن.
٢- شێداركردنەوەی بەردەوام: هەوڵ بدە ڕۆژانە چەند جارێك شێداركەرەوەی لێو (Lip balm) بەكار بهێنیت، بەتایبەت پێش چوونە دەرەوە لە ماڵ و دوای نانخواردن. ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرە كە پێكهاتەی خۆراكییان تێدایە وەك كەرەی شیا، مۆمی هەنگوین، زەیتی گوێزی هیندی، چونكە یارمەتی پاراستنی شێداری بۆ ماوەیەكی درێژتر دەدەن.
٣- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو: هەوڵ بدە ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆیتەوە، بەتایبەت لە كەشوهەوای گەرمدا، چونكە ئەمە یارمەتی پاراستنی نەرمیی پێست دەدات و وشكبوونەوە كەم دەكاتەوە.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی
