بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی مەکسیکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی سێشەممە 23  /١٢/٢٠٢٥، بڵاویان کردەوە کە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی مەکسیک لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە.

کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی شاری گالڤێستۆن لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا ڕوویداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکە بچوکەکە هەشت سەرنشینی هەبووە، دوو سەرنشینیان ڕزگاریان بووە و یەکێکیش بێسەروشوێنە.

فڕۆکە کەوتووەکە ئەرکێکی مرۆیی ئەنجام دەدا کە تیشکی خستە سەر گواستنەوەی پزیشکی تایبەتمەند.

هەروەهاهۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top