بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە تایوان ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە تایوان ڕوویدا

 

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە لە کەناراوەکانی ناوچەی هوالین لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕوویدا.

ئیدارەی ناوەندی کەشناسی تایوان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە لە دووری 18.3 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی هوالین ڕوویداوە.

بەم پێیە قووڵایی ئەم بوومەلەرزەیە ٣١.٦ کیلۆمەتر لە ژێر زەویەوە بووە.

هەروەها بوومەلەرزەکە لە هوالین و شارۆچکەکانی پارێزگای یلان لە باکووری تایوان هەستی پێکراوە.

هەروەها ئەم بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی نەبووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top