بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین ژمارەی گیانیان لەدەستدان لە ئاسیا بەرز دەبێتەوە
تا ئەمڕۆ دووشەممە ١ی کانوونی دووەم، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزینە کوشندەکانەوە لە چەند وڵاتێکی باشووری ئاسیا گیانیان لەدەستداوە، هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
هاوکات لە سریلانکا و ئەندەنوسیا کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، هێزی سەربازی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان جێگیرکران.
هەفتەی ڕابردوو بارانێکی بەخوڕ تەواوی دوورگەی سریلانکا و بەشێکی زۆری دوورگەی سوماترای ئەندەنوسیا و باشووری تایلەند و باکوری مالیزیا گرتەوە.
بارانبارینی بێوچان وایكرد دانیشتوان لەسەربانی ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی ڕزگارکردنیان بكەن بە بەلەم یان هەلیکۆپتەر و گوندەکانیش بەتەواوی لە یارمەتیدان بێبەش کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، پێرامبور پورڤۆکێرتۆ لەژێر گوشاری زیاتردایە بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی نیشتمانی بەهۆی ئەو کارەساتەوە، کە تا ئێستا لانیکەم 502 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەمە کوشندەترین کارەساتی سروشتییە لە ئەندۆنیزیا لە دوای بوومەلەرزە و تسونامی ساڵی 2018 لە شاری سولاوێسی (کە زیاتر لە 2000 کەسی کوشت).
گوڵان: سەردار خەلیل
