پەیمانگەی پێشنووێژ و وتارخوێنان.. سمینارێک لەژێر ناوی "رواق الأكراد " بەڕێوەچوو
.
.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 12ی 2025، پەیمانگەی پێشنووێژ و وتارخوێنانی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ئامادەبوونی "پ. ی. د. دیار عیزەدین جەباری" ڕاگری پەیمانگە سمینارێکی لە ژێر ناوی "رواق الأكراد " بۆ بەرێز"مامۆستا شێرکو حبیب " نوسەرو رۆناکبیرو نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕێکخست.
لەدوای پێشکەشکردنی سمینارەکەی، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەنێوان قوتابیان و مامۆستا شیرکو حبیب" هاتە ئاراوە.
لە کۆتاییدا، ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی "مامۆستا شیرکو حبیب " كرد و گوتی: سوپاس بۆ هاتنت، ماندووبوونت بەرز دەنرخێنین ، وەلەلایەن خۆشیەوە مامۆستا " شیرکو " پەرتووکی رواق الأكراد پيشکەش بە ڕاگری پەیمانگە کرا
