بەلەمێک لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک وەرگەڕا؛ ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە کۆنگۆی دیموکرات، بەلەمێک کە بار و سەرنشینەکانی هەڵگرتبوو لە ناوچەی » ئینۆنگۆی « دەریاچەی »مای ندۆمبێی« ئەو وڵاتە بەهۆی بای بەهێز و هەڵگرتنی سەرنشینی زیاتر لە توانای خۆی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی وردی سەرنشینانی بەلەمەکە دیار نییە، بەڵام تا ئێستا ٢٠ تەرم دۆزراونەتەوە و ٨٢ کەسیش ڕزگارکراون.
تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان.
گوڵان: سەردار خەلیل
