نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵانە ١٠ ملیۆن هێکتار لە دارستانە گەرمەکان لەدەست دەچێت
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای کۆمپانیای ئێکسی ئەمریکی ڕایگەیاند: كە ساڵانە ١٠ ملیۆن هێکتار لە دارستانە گەرمەکان لە سەرانسەری جیهاندا لەناو دەچێت.
لە پۆستەکەدا هاتووە: هەر هێکتارێک کە لەدەست بدرێت بە واتای کەمتربوونی جۆراوجۆری زیندوو و لاوازبوونی خۆڕاگری کەشوهەوا و مەترسی زیاترە بۆ کۆمەڵگا مرۆییەکان.
هەروەها پۆستەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سییەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP30) دەرفەتێکە بۆ وەستاندنی دارستانبڕین و وەبەرهێنان لە نۆژەنکردنەوەی سروشتدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
