ڕەتکردنەوەی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی پەنابەری نوێ
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، حکومەتی ئەڵمانیا ئەگەری ئیستسنای هەیە لە وەرگرتنی پەنابەری نوێ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، ئەمەش بە پشتبەستن بە "میکانیزمی هاودەنگی" یەکێتی ئەوروپا.
ئەم میکانیزمە ئامانجی ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی فشاری قورسی کۆچبەری دەبنەوە، لەوانەش یۆنان و ئیتاڵیا، پشتیوانی دارایی یان سیاسی لەلایەن ئەندامانی دیکەوە دابین بکات بە مەبەستی بەدەستهێنانی دابەشکردنی هاوسەنگتری پەنابەران لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا.
بەپێی میکانیزمەکە، ئەو وڵاتانەی کە لە وەرگرتنی پەنابەران بەخشراون، دەبێت لە بەرامبەردا یارمەتی ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بدەن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی یان ناردنی هێز بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە سنوورییەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
