ئیمارات بڕی 900 هەزار دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە ئەفغانستان دەنێرێت
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، بە بەهای 929 هەزار دۆلار هاوکاری بەپەلەی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە کوشندەکانی کونار و نەنگەرهار لە ئەفغانستان ناردووە.
دوێنێ دووشەممە 8ی ئەیلول، گڵف نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە بەهای ٩٢٩ هەزار دۆلار هاوکاری بەپەلەی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە کوشندەکانی کونار و نەنگەرهار لە ئەفغانستان ناردووە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هەڵگری ئەم هاوکارییە لە دوبەیەوە بەرەو کابول فڕیوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هاوکارییە فریاگوزارییە کەرەستەی پزیشکی و کەرەستەی پەناگە و کەرەستەی گرنگی دیکە لەخۆدەگرێت، کە لە شێوەی بارێکی 84 تۆنی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیەوە ڕەوانەی ئەفغانستان کراون.
بڕیارە ئەم هاوکارییە لانیکەم بەسەر ٧٣٠ هەزار کەسدا دابەش بکرێت کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییەی کونار و نەنگەرهارەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەم کارە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوەندی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بوومەلەرزە کوشندەکانی کونار و نەنگەرهار كە زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارە بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
