نەتەوە یەکگرتووەکان چادر بۆ شەش هەزار قوربانیی بوومەلەرزە دابین دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان چادر بۆ شەش هەزار قوربانیی بوومەلەرزە دابین دەکات

 

 

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتنی هاوکاری بەپەلەی ئەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاند، کە هەزاران خێمەی تێدایە، بۆ نزیکەی شەش هەزار خێزان لە پارێزگای کونار.

ئەمڕۆ شەممە 6ی مانگ، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: کە هاوکارییە بەپەلەی ڕێکخراوەکە کە هەزاران خێمەی تێدایە، بۆ نزیکەی شەش هەزار خێزان لە پارێزگای کونار گەیشتووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی ئەم هاوکارییە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی هاوبەشەکەی، CHA ئەنجام دەدرێت و گرنگی سەرەکی لەسەر خێزانە لاواز و پێویستیەکانە.

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، کاروانەکانی هاوکاری توانیویانە بەشێک لە دوورەدەستترین و دەستنەکەوتووترین ناوچەکانی کونار بگرێتەوە.

ئەم هاوکارییە خێمە و کەلوپەلی پێویستی بەپەلە لەخۆدەگرێت کە بەسەر خێزانە ئاوارە و بێبەشەکاندا دابەش دەکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کارمەندانی فریاگوزاری هۆشداریان داوە لەوەی کە پێویستییەکی بەپەلە بە خۆراک و دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوون هەیە و بەردەوامی دوای بوومەلەرزە دەتوانێت قەیرانی مرۆیی زیاتر بکات.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top