دوای نوقمبوونی بەلەمێک دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

دوای نوقمبوونی بەلەمێک دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ویلایەتی نیجەر لە باکووری نەیجیریا نزیکەی ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنجشەممە 4ی ئەیلوول ڕایگەیاند: کە بەلەمەکە زیاتر لە 100 سەرنشینی هەڵگرتبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەلەمەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی تۆنگان سولیەوە بەڕێکەوتبوو بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسە لە دۆگا.

کاربەدەستانی خۆجێیی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە، کە ژمارەی مردووان لە هەڵکشاندایە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تا ئێستا تەرمی 13 کەس لە ئاوەکە دەرهێنراون.

ڕووداوەکانی بەلەم سواری لە نەیجیریا باون، بە تایبەت لە وەرزی بارانباریندا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top