کۆریای باکوور دوو مووشەکی بەرگری ئاسمانی 'نوێ' تاقیدەکاتەوە

کۆریای باکوور دوو مووشەکی بەرگری ئاسمانی 'نوێ' تاقیدەکاتەوە

 

 

میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور بڵاویانکردەوە کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی تەقاندنی دوو مووشەکی نوێی بەرگری ئاسمانی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی پیۆنگ یانگ کۆریای باشووری بە هاندانی گرژی لە ناوچە سنوورییەکان تۆمەتبار کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی فەرمی کۆریا (KCNA)، تاقیکردنەوەکە کە دوێنێ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە دوو سیستەمی چەکی "باشترکراو" "توانای شەڕکەری باڵاتر"یان هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا وەسفی وردی تایبەتمەندی مووشەکەکان نەخراوەتەڕوو، تەنها ئەوە نەبێت کە "شێوازی کارکردن و وەڵامدانەوەیان لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای ناوازە و تایبەتە". هەروەها باسی شوێنی وردی پشکنینەکە نەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریا دەڵێت: ئەم تەقەکردنە بە تایبەتی سەلماندی کە تایبەتمەندی تەکنیکی ئەم دوو جۆرە موشەکە زۆر گونجاوە بۆ لەناوبردنی ئامانجە ئاسمانییە جیاوازەکان.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کیم جۆنگ ئون "ئەرکێکی گرنگ"ی بە بەشی زانستی بەرگری سپێردرا کە پێش کۆبوونەوەی گەورەی حزبەکە ئەنجامی بدات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top