ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە سەنعەی پایتەختی یەمەن

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە سەنعەی پایتەختی یەمەن

 

 

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە24ی ئاب، ڕایگەیاند: کە پێگەکانی حوسییەکانی لە شاری سەنعە پایتەختی یەمەن کردۆتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دانیشتوانی ناوچەکە تەقینەوەیەکی قورسیان ڕاگەیاندووە و ڕایانگەیاند: کە هێرشەکانی ئیسرائیل بنکە مووشەکییەکان، ناوەندەکانی سووتەمەنی، وێستگەکانی کارەبا و ناوچەکانی دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی یەمەنیان کردووەتە ئامانج.

هەروەها کەناڵی 12ی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی پشتڕاستی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە وەڵامی بەردەوامی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە حوسییەکان لە هێرشەکانی ئێوارەی هەینیدا مووشەکێکی بالیستییان بە سەری کلاستەرەوە بەکارهێناوە، ئەمەش چالاکییەکە ئاستی هەڕەشەکانی دژی ئیسرائیل بەرزکردووەتەوە و وەڵامدانەوەی سەربازیی تەلئەبیب  چڕترکردووەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top