وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن هێزی ئاشتیپارێز بنێرن بۆ ئۆکرانیا
دە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی ئەگەری.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، فەرەنسا و بەریتانیا سەرکردایەتی سیاسی و ئۆپەراسیۆنی ئەم دەستپێشخەرییە دەکەن، هەروەها ژمارەی سەرباز و خاڵەکانی جێگیرکردنیش تاوتوێ کراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی پرۆسەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند: کە ئامانج لەم دەستپێشخەرییە دروستکردنی "پەیمانێکی دە خاڵییە"؛ پەیمانێک کە بە گوتەی ئەو پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت بۆ ئەوەی ئۆکرانیا لە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و ڤلادیمێر پوتین لە پێگەیەکی بەهێزتردا بێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
