کۆمەڵێک پەنابەری عێراقی لە ئەڵمانیا دەرکران

کۆمەڵێک پەنابەری عێراقی لە ئەڵمانیا دەرکران

 

لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە، حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمموز کۆمەڵێک هاووڵاتیی عێراقی لە فڕۆکەخانەی لایپزیگەوە گەڕاندەوە بۆ بەغدا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە دۆخی ئەمنی عێراق بە ناجێگیری ماوەتەوە و ملیۆنان کەس لەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، تەنها ساڵی ڕابردوو 816 هاووڵاتی عێراقی لەو وڵاتە دیپۆرتکراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 615 کەسیان ڕاستەوخۆ گەڕێندراونەتەوە عێراق و ئەوانی دیکەش بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا گواستراونەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top