بەلەمێکی گەشتیاری لە ڤێتنام وەرگەڕا و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویان کردەوە کە بەلەمێکی گەشتیاری لە کەنداوی هالۆنگ لە ڤێتنام وەرگەڕا لانی کەم ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆیتەرز ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموز ڕایگەیاند: کە تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای کەسانی بێسەروشوێندا دەگەڕێن.
هاوکات میدیای دەوڵەتی ڤێتنام بڵاویکردەوە، بەلەمەکە کە ٤٨ سەرنشین و پێنج ئەندامی تیمی بەلەمەکەی تێدابووە، بەهۆی بارانبارینی لەناکاوی بەلەمەکە لە ئاوەکانی کەنداوی بەناوبانگی هالۆنگ کە میراتی جیهانی یونسکۆیە، وەرگەڕاوە.
فام مین چین سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و فەرمانی بە وەزارەتەکانی بەرگری و ئاسایشی گشتی کرد کە ئۆپەراسیۆنی بەپەلە و بەرفراوانی ڕزگارکردن ئەنجام بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرجەم گەشتیارەکان خەڵكی ڤێتنام بوون.
هەروەها کەنداوی هالۆنگ لە ڤێتنام بە یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان دادەنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
