ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکات
میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە 30 حوزەیران بڵاویان کردەوە، کە سوپا و ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە سەرەڕای ئاگربەستی ئەم دواییە، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەگەری شەڕێکی دیکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران خستۆتە بەرنامەی کار.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دامودەزگاکانی بەرگری ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە یەکلاکەرەوەیەی کە شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە و دەبێت لە ئێستاوە خۆیان بۆ خولی داهاتوو ئامادە بکەن.
بەم پێیە کارگە سەربازییەکانی ئیسرائیل بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازییان خێراتر کردووە.
هەروەها فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیل جەختیان لە پاراستنی "شوێنە ئەمنییەكان" کردووەتەوە لە ئەگەری ڕوودانی ململانێیەکی نوێ، پێیان وایە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییانە دەبێت ببێتە نموونەیەک بۆ ئەگەری هێرشەکانی داهاتوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
