سێ کەس لە ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکران
دەزگای پۆلیس و ئاسایشی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە 30 حوزەیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆفی ئیسرائیل، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی مارک مۆرگین تەمەن ٣٣ ساڵ بە تۆمەتی گواستنەوەی نارنجۆکێک لە شوێنێکی نهێنیەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەستگیرکراوە.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان دوو پیاوی دیکەشیان دەستگیرکردووە کە تەمەنیان ١٨ و ٢٠ ساڵن.
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل، کارمەندێکی کۆماری ئیسلامی هەوڵیداوە ئەو دوو کەسە بەکار بهێنێت بۆ کوشتنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی نەناسراو لە بەرامبەر پارە.
هەروەها گومان دەکرێت، ئەو دوو کەسە وێنەی مۆڵەکان و نەخۆشخانەکان لە سەرانسەری ئیسرائیل بگرن و زانیاری ئەمنی لەسەر ئەو دامەزراوە گشتیانە بۆ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنێرن.
گوڵان: سەردار خەلیل
