ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان

  

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی چەکدارانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بەشێک لە بنکەیەکی ژێرزەمینیی لە هێرشەکاندا کراوەتە ئامانج.

بەپێی گوتەی سوپای ئیسرائیل، حزبوڵڵا هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی پێگە ژێرزەمینییەکانی دابوو، کە بە گوتەی خۆی “پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە”.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، موشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری نەبتیە کەوتووە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی موشەکێکەوە کە حزبوڵڵا لەوێ حەشاریدابوو زیان بەر بیناکە کەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top