هێرشکردنە سەر کەمپەکانی پەناخوازان لە ئەڵمانیا زیادیکردووە
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، کەمپەکانی پەنابەران لەو وڵاتە لە ساڵی 2024دا زیاتر بوونەتە ئامانجی هێرشی ڕەگەزپەرستان و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و لە ساڵی 2017ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە تەواوکارییەکان، حکومەت، لە وەڵامی پرسیارێکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: کە لە ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٤دا ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر پەناگەی پەنابەران زۆر زیاتر بووە لە چاو ساڵی پێشوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵی ڕابردوو ٢٥٥ کردەوەی تاوانکاری پەیوەست بە شوێنی نیشتەجێبوون تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٦ تاوان بووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا ژمارەی کردەوەی تاوانکاری پەیوەست بە پەناگەی پەنابەران بە ٢٨٤ تاوان ڕاگەیەندراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
