بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیكەش برینداربوون
میدیا ناوخۆییەکانی سریلانکا بڵاویانکردەوە، کە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە بەرزایێکەوە بۆ ناو دۆڵێك 15 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 35 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
شایانی باسە کە ڕووداوی هاتوچۆ لەم وڵاتە دوورگەییەدا زۆر ڕوودەدات و بەپێی داتای فەرمی پاسەکان زۆرترین جار تووشی ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبن.
بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، لەمساڵدا نزیکەی ٦٠٠ هاووڵاتیی سریلانکا لە ئەنجامی ٥٦٥ ڕووداوی کوشندە لە ڕێگاوبان گیانیان لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
