سیخوڕیکردن بەسەر چالاکوانانی ئێرانی لەلایەن ماڵپەڕی ساختەی مۆدێلی ئەڵمانی

سیخوڕیکردن بەسەر چالاکوانانی ئێرانی لەلایەن ماڵپەڕی ساختەی مۆدێلی ئەڵمانی

 

بریکارە ئەلیکترۆنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماڵپەڕێکی ساختەیان دامەزراندووە  کە خۆی وەک دەزگایەکی بەناوبانگی مۆدێلسازی ئەڵمانی دەردەخات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەستیار لەسەر چالاکوانانی ئێرانی لە تاراوگە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافەكانی مرۆڤ و نەیارانی سیاسی ئێران لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوورداڕێژراوە.

کۆدی زیانبەخش بەکاردەهێنن بۆ ناردنی زانیاری وەک شوێنی جوگرافیی بەکارهێنەران و جۆری وێبگەڕ و تایبەتمەندیەکانی ئامێرەکان بۆ ڕاژەکارەکانی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی دەڵەتی ئێران.

شارەزایان هۆشدارییان داوە کە ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ چاودێریكردن و تۆقاندنی چالاکوانانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات، کە دەبێ لە ئاست هەر بەرکەوتنێک بە پێوەندی گوماناوی و بە تایبەت ئۆفەری هاوکاری هونەری و میدیایی لە ڕادەبەدەر وریا بن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top