بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا لانیکەم ١٥١ کەس بریندار بوون

بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا لانیکەم ١٥١ کەس بریندار بوون

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسان ، بوومەلەرزە تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە 151 کەس برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا TRT بڵاویانکردەوە، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسان ، بوومەلەرزە تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە 151 کەس برینداربوون و ڕایانگەیاند، لە ڕووداوەکەدا هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

بەگوێرەی میدیاکان، تا کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئیستەنبوڵ هیچ کێشەیەک نەبووە کە کاریگەری لەسەر ژیانی گشتی هەبێت لە بوارەکانی دابینکردنی وزە و ژێرخانی ئابووری، دابینکردنی گازی سروشتی و ئاوی خواردنەوە و ژێرخانی ئاوەڕۆ.

لەم بوومەلەرزەیەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە. بەڵام بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ و بازدان لە بەرزاییەکانەوە ١٥١ کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەسانە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت و هیچ کامیان باری تەندروستیان مەترسیدار نییە، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هیچ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارەکەدا وێران نەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە ناحیەی فاتح لە ئەستەنبوڵ تەنها بینایەکی كۆن داڕما و لەم ڕووداوەدا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێنەکەوتووەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top