پێشانگای شێوەکاری و پەخشنامەی سەر دیوار بۆ قوتابخانەکانی پەروەردەی خەبات کرایەوە

پێشانگای شێوەکاری و پەخشنامەی سەر دیوار بۆ قوتابخانەکانی پەروەردەی خەبات کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢-٤-٢٠٢٥ بەچاو دێری و ئامادەبوونی مامۆستا
''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای خەبات و بەڕیوەبەری پەروەردەی خەبات و سەر پەرشتیاران و مامۆستایان, پیشانگای شیوەکاری و پەخشنامەی سەر دیوار بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکانی پەروەردەی خەبات کرایەوە

شایەنی باسە, (٥٢) قوتابخانەی بنەڕەتی بەشداری پیشانگاکەیان کردبوو, کە سەرجەم تابلۆکان کاری دەستی قوتابیان بوو, لە پاڵ هاوکاری مامۆستایانی هونەر قوتابییان توانیان بە چەندین تابلۆی ناوازە بەشداری بکەن, لە کۆتایی خەڵاتی هەڵسەنگاندن وەک باشترین قوتابخانەی بەشدار بوو لە پێشانگاکە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دابەش کرا و دەستخۆشی لە قوتابییان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

Top