نەتەوە یەکگرتووەکان: لەوەتەی ئاگربەست کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەوەتەی ئاگربەست کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

 لانیکەم 71 هاووڵاتی مەدەنی لە لوبنان کوژراون

 

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەو کاتەوەی ئاگربەست لە لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لانیکەم ٧١ کەسی مەدەنی بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون.

سەمین ئەلخەیتان، وتەبێژی ئۆفیسی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە لوبنان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لانیکەم ٧١ هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون .

ناوبراو ڕایگەیاند: کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن و ژیانی خەڵکی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و ژێرخانی مەدەنی لەناو دەبات.

ئەلخەیتان گوتی: خەڵک لە ترس  و دڵەڕاوکێدا دەژین، تا ئێستاش زیاتر لە ٩٢ هەزار کەس نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، كە لەنێو قوربانییەکاندا 14 ژن و 9 منداڵ هەن، كە ئەمەش هەستیاری بابەتەکەی زیاتر کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، لەوانەش بنەماکانی جیاکاری و ڕێژەیی و خۆپارێزی، داوای کرد دەستبەجێ توندوتیژی ڕابگیرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو تۆمەتەکانی پێشێلکاریی جددی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت لێکۆڵینەوەی خێرا و سەربەخۆ و بێلایەن بکرێن و بەرپرسانی ئەم ڕووداوانەش دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top