ســــەرهەڵدانی گروپێکی نوێ بە ناوی “خاوەنانی دەسەڵات” لە سوریا
دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سوریا، گروپە نزیکەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای لەدەستدانی دەسەڵاتی خۆیان، شاهیدی سەرهەڵدانی گروپێکی نوێن بە ناوی "ئۆلی ئەلباس" یان "خاوەنانی دەسەڵات".
ئەم گرووپە ڕایگەیاندووە، کە درێژە بە ڕێبازی گرووپە بە وەکالەتەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن و بە نیازن بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوەستنەوە.
گرووپی "خاوەنانی دەسەڵات" کە خۆیان بە بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی لە سووریا دەزانن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شەڕ لەگەڵ میحوەری جیهانی خراپەکاری دەکەن، لەوانە ئەمریکا، ئیسرائیل و تورکیا.
بەڵام ئەو گرووپە ڕایگەیاندووە، کە جیاوازی لە نێوان گەلی ئەمریکا و حکومەتەکەیاندا دەبینن و خۆیان لە ناردنی پەیامی ڕاستەوخۆ بۆ دۆناڵد ترەمپ بەدوور گرتووە، چونکە پێیان وایە گەلی ئەمریکا لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی هاوڕا نین.
گوڵان: سەردار خەلیل
