یەکەی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە پەروەردەی بنەسڵاوە بەسەركرایەوە
لە درێژەی كۆبوونەوەكان و بەداوداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە یەكەی سەرپەرشتیاری قەزاكان مامۆستا بەكر كەریم ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری بە وەكالەت سەردانی یەکەی سەرپەرشتیاری ودڵنیایی جۆری لە پەروەردەی بنەسڵاوە كرد لەگەڵ بەرێوەبەر و سەرپەرشتیاریارانی پەروەردەیی لە بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری سەرجەم پەروەردەی بنەسڵاوە كۆبووەوە، لەم كۆبوونەوەیەشدا كە بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی بنەسڵاوە ئامادەی بوو تیشك خرایە سەر بەرێوەچوونی كارەكانی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی بنەسڵاوە و كاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە باسی پلانی سەرپەرشتیاری خستە ڕوو كە خۆی كەمی میلاك لە بەشێك لە پەروردەی قەزاكان و خانەنشیبوونی بەشێك لە سەرپەرشتیاران و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و گرفتی سەرپەرشتیاری و هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكان و چەندین تەوەری گرنگ خرایە بەرباس لە كۆبوونەوەكە ، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داواكارییەكانی دایەوە و گوتشیان داوكارییەكان دەگەینە لای وەزیری پەروەردە بۆ ئەوەی بتوانین پرۆسەی پەروەردە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە ئاراستەیەكی باشتر دا بڕوات، كە ئامانجی وەزارەتی پەروەردە خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردەیە لە ناوەندەكانی خوێندن.
