ئەڵمانیا بودجەی سەربازیی خۆی زیاد دەکات

ئەڵمانیا بودجەی سەربازیی خۆی زیاد دەکات

 

هاوکات لەگەڵ شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی بەرچاوی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەی دەربڕی.

ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە 18 ی ئادار ڕایگەیاند: کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە زیادکردنی بەرچاوی بودجەی سەربازی وڵاتەکەی پەسەند کردووە.

ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە بۆ ئەڵمانیا و دەکرێت کاریگەری لەسەر چوارچێوەی بەرگری یەکێتی ئەوروپا هەبێت.

ڕۆژی سێشەممە 1٨ی ئادار، زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەنگیان بە پێشنیازی زیادکردنی بودجەی بەرگری دا لە دەنگدانێکدا.

ئەم یاسایە بودجەی بەرگری و ئاسایشی ئەڵمانیا لە ڕێسای توندی قەرزی حکومەت دەبەخشێت بۆ دابینکردنی بودجەی 500 ملیار یۆرۆ (547 ملیار دۆلار) بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری ئەڵمانیا.

دەنگدانەکەی دوێنێ هەنگاوێکی مێژووییە بۆ ئەڵمانیا کە بە شێوەیەکی نەریتی لەگەڵ قەرزی مامناوەنددا ململانێی هەبووە.

بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و پابەندنەبوونی دۆناڵد ترەمپ بە بەهێزکردنی ناتۆ و بەرگریکردن لە یەکێتی ئەوروپا، پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کیشوەری ئەوروپا هەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، لانیکەم دوو لەسەر سێی نوێنەرانی ١٦ ویلایەتی ئەو وڵاتە لە ئەنجومەنی باڵای (بوندسرات)یش دەبێت پڕۆژە یاساکە پەسەند بکەن بۆ ئەوەی ببێتە یاسا. هەروەها بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانەکە ئەنجام بدرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top