شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری خواینینیان کرد

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری خواینینیان کرد

بەرپرسی یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی چین لە شاری خواینین پێشوازی لە شاندی پارتی کرد و کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەل گەورە بەرپرسانی ئیداری و حزبی ئەو شارە بەڕێوەچوو

لە چوار چێوەی بەرنامەی سەردانی شاندی پارتی بۆ وڵاتی چین، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانیان و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و چین، سەردانی شاری خواینینیان کرد، شاری خواینین یەکێک لەشارە پێشکەوتووە گەورەکانی چینە و ژمارەی دانیشتوانی ٣ ملیۆن کەسە و، لەلایەن (رێن زێفێنگ) بەرپرسی یەکەمی حکومەت و پارتی کۆمۆنیستی چین لە شارەکەو بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی پێشوازی کران و کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان ھەردوولادا بەرێوەچوو، دواتر هەردوولا دیارییان یادگارییان پێشکەشی یەکتر کرد، لەکۆتاییدا ئێوارە خوانێکی فەرمی فراوانی بۆشاندی پارتی رێکخرابوو.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری خواینینیان کرد
Top