ڕەنگە باوەكانی قژ بۆ كەشی گەرمی هاوینە

ڕەنگە باوەكانی قژ بۆ كەشی گەرمی هاوینە

لە وەرزی گەرمادا گرنگیدان بە قژ هەنگاوێكی قورسە و كاتێكی زۆری پێویستە تا بتوانیت جوانی و نەرم و بریقەداریی قژت لەو وەرزەدا بپارێزیت، هەڵبژاردنی ڕەنگێك بۆ بۆیەكردنی قژ، یان دەستنیشانكردنی هایلاتەكان ئەركێكی قورسە، بۆیە پسپۆرانی قژ چەند ڕەنگێكیان بۆ ئەو وەرزە داناوە، دەتوانی بە سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەكان قژێكی جوانت هەبێت، سەرەتا بە ڕەنگە زنجیرەكان دەست پێدەكەین، وەك ڕەنگی ڕەساسی بەرەو ڕەنگی هەنگوینی، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە بۆ ئەوانە گونجاوە كە ئەسمەرن، ڕەنگە تەدریجییەكانی ڕەنگی زەرد، بە هەموو نمرەكانەوە بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان شیكە، ڕەنگی هەنگوینی كە بە ئۆمبرێ ناسراوە، دەتوانی بە تاڵە ڕەنگی دیكە ڕێكی بخەیت، بەمەش سەرنجڕاكێش و ناسك دەبێ، هەروەها دەتوانی نمرەكانی ڕەنگە تێكەڵەكان وەك ڕەنگی شكۆلاتە لە تۆخ تاوەكو كراوە و شێوازی ڕەنگی قژی نەرم و كلاسیكیش بەكار بهێنیت كە مۆدێكی نایابە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی سپی پێستن، ڕەنگی پلاتینی یان ڕەساسیی تۆخ، ڕەنگی كەمە و تەنیا بۆ هەرزەكاران و كچانی تازە پێگەیشتووە، ڕەنگی قاوەیی لۆلایتیش هەیە، مۆدێكی ناسكە بە تایبەت بۆ گەشت و دەرچوون گونجاوە.

 

Top