ئاستی جوانی و نەرمی پێستت بەندە بە خۆراكی سروشتییەوە

ئاستی جوانی و نەرمی پێستت بەندە بە خۆراكی سروشتییەوە

خانمان كاتێك گرنگی بە خۆراكە سرووشتییەكان دەدەن، ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر جوانیی پێست و نەرمونیانیی جەستەیان دەبێت، تەنانەت زۆربەی كەرەستەكانی ماكیاژیش لە بەرهەمی سرووشتی دروست دەكرێن تاوەكو كاریگەریی نێگەتیڤیان لەسەر پێست نەبێت، لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە شلە و ئاوی جەستە بەهۆی گەرماوە نامێنێت و پێیستیش وشك دەبێتەوە، بەم چەشنە خانمان پێویستیان بە خۆراكی سرووشتی دەبێت تا پێستیان نەرم بێت و لە وشكبوون بە دوور بێت، چارەسەریش خواردنی میوە و سەوزەیە كە لە وەرزی هاویندا پێڕادەگەن، دانانی ئەتەكێتی میوە و سەوزەكان چەندین شێوازی هەن، لەوانە: دانانی میوە و سەوزەكان لە ماڵدا و لەسەر مێزی ژووری چێشتخانە، یان لە نێو بەفرگر و ژووری میوان، بە تایبەت ئەو میوانەی كە دیكۆری ماڵیش جوان دەكەن، وەك سێو و پرتەقاڵ و شلك (فەراولە) هەروەها هەوڵ بدە بە جوانترین شێوە میوە و سەوزەكان ببڕیت و چاك بكەیت، كە لە ڤیدیۆ و وێنەكانی ئینتەرنێتدا هەن، وەك ئەنەناس و كیوی و فراولە و سێو و شووتی و گندۆرە و مانگۆ، خۆخ، هەموو ئەوانە دەكرێت بە ئەتەكێت و شێوازێكی سەرنجڕاكێش نمایش و پێشكەش بكرێت.

Top