چۆن بە سرکەی سێو، چارەسەری زیپکەی رووخسارت دەکەیت
سرکەی سێو بە دژە بەکتریا و کەڕوویەکی بەهێز دادەنرێت، لەبەرئەوە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ چارەسەری زیپکەی رووخسار، بەم شێوەیە:-
١- بڕێک سرکەی سێو تێکەڵی ئاو بکرێت، دواتر بدرێت لەو شوێنەی رووخسار کە زیپکەی پێوەیە، بۆماوەی چەند خولەکێک بە رووخسارەوە بهێڵرێتەوە، دواتر بە لۆکەیەکی خاوێنی شێدار پاک بکرێتەوە٠
٢- چەند دڵۆپێک سرکەی سێو بخرێتە سەر شوێنی زیپکەکە و شەو تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە، دواتر رووخسار بە ئاوی شلەتێن خاوێن بکرێتەوە، ئەمە چارەسەرێکی خێرایە.
٣- خواردنەوەی تێکەڵەیەک کە پێک هاتبێت لە پەرداخێک ئاو لەگەڵ یەک کەوچک سرکە و کەوچکێک هەنگوین، کە ئەمە یارمەتی کردنەدەرەوەی ژەهری کۆبووەوەی ناو جەستە دەدات و پێست جوان دەکات، دەتوانرێت ئەم تێکەڵەیە رۆژانە جارێک یان دوو جار بخورێتەوە، هەروەها تێکەڵاوکردنی سرکەی سێو لەگەڵ زەڵاتە ئەمەشیان بە سوودە بۆ جەستە٠
٤- باشتر وایە پێش ئەوەی ئەم جۆرە سرکەیە بدرێت لە رووخسار، چەند دڵۆپێکی بدرێت لە پێستی دەست، بۆ ئەوەی بزانین پێستمان هەستیاریی هەیە بە ئەم سرکەیە یان نا، ئەگەر پێستی دەست تووشی هەستیاری و سووربوونەوە بوو، ئەوە نابێت سرکەی سێو بدرێت لە پێستی رووخسار٠
