چۆن خۆمان لە گەورەبوونی کونیلەکانی پێست بپارێزین؟
دەتوانیت بە ئەنجامدانی ئەم چوار هەنگاوە پێستت لە گەورەبوونی کونیلەکانی بپارێزیت.
هەنگاوی یەکەم:- پاککردنەوە
*-ماسکی قوڕی هندی(قوڕی بورکانی)
یەک کەوچکی بچووک قوڕ + یەک کەوچکی بچووک ئاو، هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و پاشان لەسەر روخسارت دایبنێ، کە وشک بووەوە تەنیا بە ئاو بیشۆ٠
هەنگاوی دووەم:- تۆنەر
*-چای سەوز
نیو کوپ ئاوی گەرم + دوو کەوچک چای سەوز، هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ بکەو چاوەڕێ بکە تا چایەکە رەنگ دەداتەوە، دواتر پارچە لۆکەیەک بهێنە و بیکە بە چەند تۆپێکی بچووک، لەناو گیراوەکەدا دایبنێ تا بەباشی چایەکە هەڵدەمژن، پاشان لۆکەکان بخەرە ناو بەفرگر تا سارد دەبێت، ئینجا بە لۆکە ساردەکان ڕوخسارت خاوێن بکەرەوە٠
هەنگاوی سێیەم:- شێدارکردنەوەی پێست
*-جێڵی ئەلۆڤێرا
یەک کەوچکی بچووک جێڵی ئەلۆڤێرا بدە لە ڕوخسارت وەک شێدارکەرەوە٠
هەنگاوی چوارەم:- دژە خۆر
*پێش چوونە دەرەوەت، دژە خۆری بێ چەوری لە روخسارت بدە.
