سكارفە ناسك و تەنكەكانی مل لە وەرزی هاویندا

سكارفە ناسك و تەنكەكانی مل لە وەرزی هاویندا

بەكارهێنانی خشڵە قوماشەكانی تایبەت بە قژ و مل، لە وەرزی گەرما و سەرمادا سوودێكی گرنگی بۆ جوانی و پاراستنی پێستی مل و قژ هەیە، بەهۆی ئەوەی كاتێك لە وەرزی سەرمادا لە مل و سەری دەكەیت، پارێزەرێك دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرما، هەروەها هەمان ئەو خشڵە قوماشانە لە وەرزی هاوین و گەرماشدا بەسوو دەبن، چونكە لە هەوای گەرما و تیشكی بەتینی خۆر دەتبارێزێت. سكارفەكانی مل، لە كاتی گەرمادا ناسك و جوانن، بە تایبەت ئەگەر بێتو لە قوماشێكی تەنك و ناسك بن، هەروەها بوونی نەخش و شێوەی جوان لەسەر سكارفەكە، جوانتر و ڕازاوەتری دەكەن، ماركەی كازابلانكا، وەك مۆدێكی دەرچوونی گەنجانە سكارفە تەنكەكانی ملی ئامادە كردووە، كە ئارەقە دەمژێت و دەكرێت وەك خشڵێكی شیك لەگەڵ بەشەكانی دیكەی جلوبەرگ یان ڕەنگی جانتا ڕێك بخرێت. ماركەی Bhype سكارفی مۆدێرنی داهێناوە كە لە پارچە قوماشێكی حەریری ڕەنگ ڕەشە، بە نەخشی سپی و ڕەنگی باریكی دیكە ڕازاوەتەوە، لەگەڵ جلی ڕەنگ زەرد و جینز لە مل دەكرێت.

Top