چۆنیەتی گرنگیدان بە قەشەنگی نینۆكەكان
نینۆكەكانت نموونەی قەشەنگی و ناسكیی دەستەكانت زیاتر نیشان دەدەن، سەرنجڕاكێشی و نازداریی نینۆك گرنگە بۆ جوانیت، وەك دەزانیت نینۆك ناسكە، بۆیە هەردەم پێویستی بە كرێمی تەڕكردن و نەرمكردنەوە هەیە، چونكە هەندێ جار نینۆك وشك دەبێ، ئیدی سانا دەبێ بۆ شكان، وابكە كە زوو زوو كرێم لە نینۆكەكانت بدەیت، ماوە ماوە حەمامی ڕۆن بۆ نینۆكت بكە، ئینجا ڕۆنی زەیتوون یان هەنگوین و شیر بەكاربهێنە، ئەگەر توانیت هەفتانە جارێك ئەو كارە بكە، ئەنجامەكەی دەبینیت كە نینۆكەكانت چەندە توند و تۆڵ دەبن، كاتێك نینۆكەكانت جوان دەكەیت، ئامێری بڕبەنەكە بە توندی لە نینۆكت مەدە، بە نەرمی و بۆ ماوەیەكی زۆر خەریكی بە، تا چواردەورەی نینۆكەكە تووشی برین و شكان نەبێت، وا باشترە بڕبەنەكە بە شێوەی ڕاستە هێڵێك لە نینۆكت بدەیت، زۆربەی خانمان كەرەستەی تیژ و ئاسن بەكار دەهێنن بۆ پاككردنەوەی ژێرەوەی نینۆكەكان، ئەوەیان هەنگاوێكی هەڵەیە، بۆیە باشترە لە ڕێگەی فڵچەوە ژێرەوەی نینۆكەكان پاك بكرێتەوە، ئەو كرێمانەی لادانی بۆیەی نینۆك بەكارمەهێنە كە ڕێژەی كهول و ئەسیتۆنی تێدایە، كە زۆربەیان لەسەر قەپێلكی بۆیەكان نووسراوە، چونكە ئەو دوو ماددەیە نینۆكت بێهێز و نەرم دەكەن، دوور بكەوە لە كاركردن بە نینۆكەكانت، كە هەندێ جار لە كاروباری ماڵەوە پێویستت بە نینۆكەكانت دەبێ، بەڵام وا چاكە ئاگاداریان بیت و تەنیا بۆ كاری نەرم و ئاسان بەكاریان بهێنیت، ماوە ماوە جۆری بۆیەكەت بگۆڕە، بە تایبەت ئەگەر زانیت بۆیەكەت دەبێتە هۆی نەرمبوونی نینۆكەكانت، چونكە ڕەنگە پێكهاتەی بۆیەكە هۆكارێك بێت بۆ بێ هێزكردنی نینۆكەكانت.
