چەند ڕەنگێك نینۆكە كورتەكانت درێژ دەر دەخەن

چەند ڕەنگێك نینۆكە كورتەكانت درێژ دەر دەخەن

ئەو ڕەنگانەی یارمەتیدەرن بۆ درێژنیشاندانی نینۆك، بریتیین لە ڕەنگە تاریك و تۆخەكان، كە جیاوازی لەگەڵ ڕەنگی پێست و دەست دەبێت، هەروەها دانانی نەخشی ستوونی بە ئاراستەی پەنچەكان دەبێتە هۆی نیشاندانی نینۆكەكان بە درێژترین شێوە، بۆ نموونە ئەگەر ڕەنگی نینۆكەكانت قاوەیی یان سەوز بێت، نەخشێكی ستوونی لە نینۆكەكان بە ڕەنگی سپی لەگەڵ قاوەیی و شین لەگەڵ سەوزەكەدا نینۆكەكانت درێژتر دەردەخەن. بۆ ئەوانەی كە نینۆكیان درێژە، نایانەوێت درێژییان بەرچاو بێت، دەتوانن نەخشی ئاسۆیی لە نینۆكەكانیاندا بەرپا بكەن، لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕەنگی كراوە وەك: سوور، بێجی، زەرد. لەلایەكی دیكەشدا ئەو ڕەنگانەی باون بۆ ساڵی تازە كە لەلایەن دیزاینەر (سالی هانسەن) ئاماژەی پێداوە، بریتییە لە پێنج ڕەنگی دەوڵەمەند بە ڕەنگی سوور، لەوانە: سووری خاو، سووری جەرگی، سووری خوێن، سووری تۆخ، سووری بریقەدار، هەموو ئەوانە جوانترین ڕەنگی ساڵی تازەن، ئەگەرچی گرنگی بە ڕەنگەكانی دیكە نەداوە، چونكە ئەو پێنج ڕەنگەی بۆ شوێنی گشتی و دەرچوون تەرخان كردووە.

Top